برینداربوونی کۆڵبەریکی "جوانڕۆیـ"ـی لە سنووری نەوسوود

11:21 - 15 پووشپەڕ 2722

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٤ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بەناوی "ئیرەج مەهدەوی" خەڵکی گوندی "کلاشی لوولم" سەر بە شاری جوانڕۆ، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسوود، پێکرا.

ئەو کۆڵبەرە بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و لە مەودایەکی کورتدا لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی لێکرابوو.

ئەو کۆڵبەرە کوردە بەهۆی بەرکەوتنی گولـلەی هێزە نیزامییەکان پشتی بریندار بووە و بۆ چارەسەری ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی کراوە.