برینداربوونی سێ کۆڵبەر بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان و بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری شووشمێ

11:11 - 4 بانەمەڕ 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ١ی بانەمەڕ، سێ کۆڵبەر خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و کامێران، لە ئەنجامی تەقەی ‌هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی و بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری شووشمێ بریندار بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "محەممەد فەخری" خەڵکی شاری جوانڕۆ و "هوشەنگ کەریمی" خەڵکی شاری کامێران، بەهۆی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکان حکوومەتی لە  بەرزایی بەربوونەوە و لاق ودەستیان شکاوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "دانا ڕەحمەتی" خەڵکی جوانڕۆ، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان، پێکرا.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی هەینی ٢ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "مەیسەم شەفیعی" خەڵکی گوندی "کۆزەرانـ"ـی شاری کرماشان، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.