برینداربوونی سێ کاسبکاری کورد لە سنووری پیرانشار

13:23 - 9 جۆزەردان 2720

ئیوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی جۆزەردان، سێ کاسبکاری کورد لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە بەرزاییەکانی سنووری پیرانشار، بەسەختی بریندار بوون.

شوناسی ئەو سێ کاسبکارە، "کامیل قادری، کەماڵ گوهری تەمەن ٢٣ ساڵ و ڕەسووڵ چەپلەک" و خەڵکی پیرانشار ڕاگەیەندراوە .

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، ئەو سێ کاسبکارە کوردەیان بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاخ داوەتە بەر دەستڕیژیی گوللـە.

ئەو سێ کاسبکارە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕوانەی ناوەندی دەرمانیی "چۆمان" لە هەرێمی کوردستان کراون.