برینداربوونی دوو کۆڵبەری خەڵکی ڕوانسەر لە سنووری نەوسوود

12:52 - 12 بانەمەڕ 2722

سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی بانەمەڕ، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "ئومید حەبیبی" تەمەن ٢٧ ساڵ و "زانکۆ خوسرەوی" تەمەن ١٩ ساڵ خەڵکی شاری ڕوانسەر، بەتەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود پێکران.

هێزە نیزامییەکان بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و لە مەدوایەکی کورتدا تەقەیان لەو دوو کۆڵبەرە کردووە.

ئەو دوو کۆڵبەرە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لاقیان بە سەختی بریندار کراوه و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی کراون.

بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری کوردپا، لە سەرەتای مانگی مەی ساڵی ٢٠٢١ هەتا سەرەتای مانگی مەی ساڵی ٢٠٢٢، ٢٥١ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنوورەکانی کوردستان کوژراو و برینداربوونه.