برینداربوونی دوو کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی‌باوەجانی لە سنووری نەوسوود

11:06 - 8 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی سێشەممە ٧ی پووشپەڕ، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "عومەر عەبدی" و "عوسمان ئەحمەدی" خەڵکی شاری سەلاسی‌باوەجانی، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود پێکران.

هێزە نیزامییەکان لە مەودایەکی کورت و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لێ کردوون.

لەو ڕووداوەدا "عومەر عەبدی" لاق و "عوسمان ئەحمەدی" دەستی بە سەختی بریندار بوون.

ئەو دوو کۆڵبەرە هەر دووکیان خێزاندارن و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی قودسی پاوە کراون.