برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود بە گوللـەی ساچمەیی هێزە نیزامییەکان

11:40 - 9 بانەمەڕ 2722

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی بانەمەڕ، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "ئومید یوونسی" و "موختار شامورادی" خەڵکی شاری سەلاس‌باوەجانی لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە گولـلەی تاپڕ لە سنووری نەسوود پێکران.

هێزە نیزامییەکان لە مەودایەکی نزیک و بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو دوو کۆڵبەرە کردووە.

ئەو دوو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزێشکی ڕەوانەی ناوەندیی دەرمانی کراون.

هەروەها لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کوڵبەرێکی کورد بە ناوی "مەسعوود مەحموودی" ٣٢ ساڵە و کوڕی "سەعید" خەڵکی گوندی "سێوەڕ"ی مەریوان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.