بریندار بوونی کۆڵبەرێکی کورد لە ناوچەی سنووری ورمێ

13:21 - 25 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی مەرگەوەڕ سەر بە ناوچەی ورمێ، کەوتە بەرتەقەی هێزە نیزامییەکانی حکومەتی ئێران لە سنووری ئەو ناوچەیە و بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٣ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \"مەعرووف خۆشمەرام\"، کوڕی جەبار خەڵکی گوندی\"باوان\"، سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بە توندی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە کوردە لە چیاکانی \"ئاخاچەکا\" لە سنووری ناوچەی مەرگەوەڕ تووشی ئەم ڕووداوە بووە و هێزەکانی حکومەتی ئێران بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشووی تەقەیان لەم کوڵبەرە کوردە کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە هەروەها لە درێژەی بابەتەکەیدا ڕایگەیاند، ئەم کوڵبەرە بەهۆی زۆربوونی برینەکەیەوە ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی شنۆ کرا و نەشتەرگەری کراوە.