بریندار بوونی دوو سەرباز بە هۆی تەقینەوەی مین
13:56 - 20 خەزەڵوەر 2717
ئاژانسی کوردپا: مینە چێندراوەکانی شەڕی ئێران و عێراق لە ناوچەی سنووری ئیلام، دوو سەربازی خەڵکی شاری \"دووروود\"ی لوڕستانی بریندار کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لە ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو کاتژمێر ٦، دوو سەبازی خەڵکی شاری \"دوروود\" لە پارێزگای لوڕستان بە ناوەکانی \"ڕەسووڵ ئەسەدی\" تەمەن ٢٤ ساڵ و \"دانیال بیرانوەند\" تەمەن ٢١ ساڵە بە هۆی تەقینەوەی مینە بەجێماوەکان، بە سەختی بریندار بوون.
ماڵپەڕی \"مین و زندگی\" لەو بارەوە بڵاوی کردەوە، ئەو دوو سەبازە لە نزیک پایگای \"عەنبر\"، مین بە ڕوویاندا تەقیوەتەوە و بە هۆی سەختی برینەکانیان بۆ نەخۆشخانەکانی شاری ئیلام و دێهلوران گواستراونەتەوە.
بەپێی ئاماری تۆمار کراوە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، لە ٢٣ کەسی بەرکەوتووی مین ٣ کەس کوژراون و ٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
زیاتر لە ٢٠ میلیۆن مین لە پارێزگاکانی ئیلام، سنە، ورمێ، کرماشان و خووزستان بوونی هەیە و زیاتر لە دوو هەزار و ٢٠٠ هێکتار زەویش لە پارێزگا کوردنشینەکان بە مین ئاڵوودە کراون.