بریتانیا لە هەوڵی نادرنی ژێردەریاییەكی بێ‌ سەرنشینە بۆ ئاوەكانی كەنداو

21:57 - 15 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: حكوومەتی بریتانیا رایگەیاندووە، ئەو ژێر دەریاییە بە مەبەستی خاوێن كردنەوەی ئاوەكانی كەنداو لە مین رەوانەی كەنداو دەكرێت.

رۆژنامەی گاردییەن بڵاوی كردەوە، وەزارەتی بەرگریی بریتانیا مەبەستێكی دیكەشی لە رەوانە كردنی ئەو ژێر دەریاییە بێ‌ سەر نشینە، بەرگریی كردن لە ناوگانەكانی ئەو وڵاتە وەسف كردووە.

پێشتریش رۆژنامەی \"سان\"ی بریتانیا بڵاوی كردبۆوە، حكوومەتی بریتانیا دوابەدوای زیادبوونی گرژییەكانی لەگەڵ حكوومەتی ئێران جموجۆڵە نیزامییەكانی لە ئاوەكانی كەنداو زیادییان كردووە.

سەرچاوەكە ئاشكراشی كردبوو، وڵاتی بریتانیا چەندین ژێردەریایی و پاپۆڕی جەنگیی رەوانەی ئاوەكانی كەنداو كردووە.

لەلایەكی دیكەوە ماوەیەك لەمەوبەریش ناتۆ ناوگانێگی نێودەوڵەتیی بە هاوكاریی وڵاتانی توركیە، ئالمَان و فەرانسە رەوانەی ئاوەكانی زەریای ناوەڕاست ( مدیترانە) كرد.

هەر لەو پێوەندییەدا فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسداران وتبووی: هێزەكانمان بۆ رووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ هەرچەشنە هێرشێكی دەرەكی ئامادەییان هەیە و ناوگانی ئەمریكاش لە كەنداو لە كونترۆڵی ئێمە دایە.

عەلی رەمزجوو ئاشكراشی كردبوو، \"هێزەكانی ئێمە توانیویانە لە مەودای 500 میترییەوە گرتەی ویدیویی لە ناوگانی فڕۆكە هەڵگری ئەمریكا بگرن\".