برایانی کوردپوور بۆ جاری دووهەم چاویان بە بنەماڵەکانیان کەوت
21:39 - 6 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: خوسرەو و مەسعوود کوردپوور پاش زیاتر لە ٨٠ رۆژ لە ئیتلاعاتی سپای شاری ورمێ و بۆ جاری دووەم چاویان بە بنەماڵەکەیان کەوت.
عەباس جەماڵی پارێزەری ئەو ٢ برا رۆژنامەنووسە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: پاش ئەوەی چەند رۆژ پێش ئێستا بەشێوەی فەرمی داوامان لە دادگای مەهاباد کرد ئیزنی چاو پێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەەیان بدات، سەر ئەنجام ئەمڕۆ دووشەممە خوشکی برایانی کوردپوور و هەروەها هاوسەری خوسرەو کوردپوور لە ئیتلاعاتی سپای ورمێ چاویان بەو ٢ برایە کەوت.
جەماڵی ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەوە کە دەورانی لێکۆڵینەوەکەیان تەواو نەبووە، ئێمە نەمانتوانیوە لەگەڵیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەین و تەنانەت چاومان بە پەروەندەکەشیان نەکەوتووە.
ناوبراو سەبارەت بەوەی کە ئەگەری ئەوە دەکری بەم زوانە ئازاد بکرێن، رایگەیاند: بەپێی ئەوەی کە هەتا ئێستا پەروەندەکەیان هیچ پێشکەوتنێکی بەخۆیەوە نەبینیوە و تەنانەت رادەستی ناوەندە قەزاییەکان نەکراوە، ئازاد کرانیان بەم زوانە چاوەڕوان ناکرێت.
لەلایەکی دیکەوە ئەسعەد کوردپوور لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای رایگەیاند: لە ماوەی دەستبەسەریی ئەو ٢ رۆژنامەنووسەدا چەندین جار لەگەڵ پارێزەرەکانیان بەمەبەستی چاوپێکەوتن سەردانی ئیدارەی ئیتلاعات و دادگای شاری مەهابادمان کردووە، بەڵام هەتا ئێستا ئەو ئیزنەیان بە ئێمە نەداوە و تەنیا \"دەستی دەستی\"مان پێ دەکەن.
رێکەوتی ١٧ و ١٩ی رەشەمەی ١٣٩١ی هەتاوی خوسرەو و مەسعوود کوردپوور لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کران.
هەتا ئێستاش سەرەڕای بەدواداچوونی پارێزەر و بنەماڵەکەیان، هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو ٢ برا رۆژنامەنووسە کوردەیان رانەگەیاندووە.