برای ئەنوەر حوسێن پەناهی: براكەمان ماوەی 9 رۆژە چارەنووسی نادیارە
20:00 - 3 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگاردار لەناو زیندانی ناوەندیی سنە، ماوەی زیاتر لە یەك حەفتەیە ئەنوەر حوسێن پەناهی زیندانیی سیاسی كورد لەناو زیندان نەماوە و چارەنووسی ناڕوونە.
رامین حوسێن پەناهی برای ئەو زیندانییە سیاسییە لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، وێڕای پشت راست كردنەوەی ئەم هەواڵە، رایگەیاند: \"ئاگادار كراوین كە ماوەی نۆ رۆژە براكەمان نەماوە و هیچ هەواڵێمان لە رەوشی نیە و بەم بۆنەوە بنەماڵەكەمان زۆر نیگەرانن\".
لە حاڵێكدا ئەو سەرچاوە ئاگادارەی ناو زیندانی ناوەندیی سنە بۆ هەواڵنێی كوردپا تەئكیدی كردۆتەوە كە ئەنورە حوسێن پەناهی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بانگهێشت كراوە و دیار نەماوە، بەڵام بنەماڵەی ئەنوەر حوسێن پەناهی رادەگەیەنن كە بۆ پەیجۆری چارەنووسی كوڕەكەیان سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەكانی \"سنە، قوروە و دێگولان\"یان كردووە و ئەوانیش هیچ وەڵامێكی راستییان پێنەداونەتەوە و رایانگەیاندووە كە لێی بێ ئاگان.
برای ئەو زیندانییە سیاسییە وتیشی: \"نامەیەكمان بۆ دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران نووسیوە و ئێستا بۆ تەسلیم كردنی سەردانی تارانمان كردووە و تەئكیدی كردەوە داوا لە هەموو ناوەندە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ و كەسایەتییەكان دەكەینە بۆ رزگاركردنی براكەمان كە بێتاوانە هەوڵەكانیان بخەنە گەڕ و بنەماڵەكەمان لە نیگەرانی دەربێنن\"
ئەنوەر حوسێن پەناهی پاش 5 ساڵ زیندانی رێكەوتی 18ی گەلاوێژ بۆ ماوەی 8 رۆژ للایەن دەزگای قەزاییەوە مورەخەسیی پێدرا و سەردانی بنەماڵەكەی كرد و دوای یەك مانگ گەڕانەوەی بۆ زیندان رێكەوتی 26ی خەرمانان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت كراوە و لەو كاتەوە هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
چەند رۆژ لەمەوبەریش پاش ئاگادار بوون لە دیارنەمانی، بنەماڵەی ئەنوەر حوسێن پەناهی نامەیەكیان بۆ بیروڕای گشتی بڵاو كردەوە و داوایان كرد كە بۆ ئازادكردنی كوڕەكەیان زەخت و گوشار بخەنە سەر ناوەندە قەزایی و ئەمنیەتییەكانی ئێران.
پێشتریش بنەماڵەی ئەنوەر حوسێن پەناهی، بۆ ئاگادار بوونی رێكخراوەكانی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ لە بارودۆخی ئەو هاووڵاتییە دەستبەسەر كراوە نامەیەكەی سەر ئاوەڵایان بۆ ئەحمەد شەهید رێپۆڕتێری تایبەتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ مافی مرۆڤ لە ئێران، نووسیبوو.
ئەنورە حوسێن پەناهی چالاکی سیاسی و خەڵکی گوندی \"قوڕووچیا\"ی سەر بە شاری دێگولان بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە حیزبەكانی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بە 16 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحكووم كراوە و ئێستا ماوەی ٥ ساڵە لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە دەستبەسەرە.