برای كۆڵبەرێكی كوژراو لە ورمێ دەستبەسەر كرا
15:58 - 28 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: برای كۆڵبەرێكی كوژراو لە شارەكی \"راژان\"ی سەر بە شاری ورمێ بەهۆی ئیعتراز بە كوشتنی براكەی، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانەوە دەستبەسەر كرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، \"خورشید سەعادەتیان\" برای كۆڵبەری كوژراوی كورد \"حەبیب سەعادەتیان\" كە چەند رۆژ لەمەوپێش لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكوومەتەوە كوژرابوو، بەهۆی ناڕەزایەتی بە مەرگی براكەی و بەدواچوونی ئەو مەسەلەیە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی حكووومەتەوە ئەمڕۆ هەینی رێكەوتی 28ی رەزبەر دەستبەسەر كرا.
سەرچاوەیەكی ئاگاردار لە شارەكی راژان بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە، ماوەی دوو رۆژە كەش و دۆخی ئەمنیەتی و نیزامی بەسەر ئەو شەهرەكەدا زاڵە و ئەگەری ئەوە زۆرە ئەمڕۆ دوای نوێژی هەینی ئیعتراز و مانگرتنی هێمنانە بەڕێوە بچێت.
چەند رۆژ لەمەوبەر خەڵكی شارەكی راژان لە بانگەوازێكدا روو بە خەڵكی شاری ورمێ و بەتایبەت ناوچەكانی تەرگەوەڕ، مەرگەوەڕ و راژان، داوایان كردبوو لە ئیعتراز بە بەردەوامیی كوژران و بریندار كردنی كۆڵبەر و كاسبكارانی كورد لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكوومەتەوە، ئەمڕۆ هەینی لە مانگرتنێكی هێمنانەدا بەشداری بكەن.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی زیاد كردووە، رۆژی پێنجشەممە كۆمەڵێك لە لاوانی شارەكی راژان بە لەبەركردنی جلوبەرگی كوردی لەسەر گڵگۆی \"حەبیب سەعادەتیان\" كۆ ببوونەوە.
رۆژی 22ی رەزبەر بەهۆی دەستڕێژی هێزە نیزامییەكانی حكوومەت بۆ سەر كۆمەڵێك لە كۆڵبەرانی كورد لە دەوروبەری شارەكی راژان كەسێك بەناوی حەبیب سەعادەتیان \" كوژرا و كەسێكی دیكەش بەناوی \"شهمسهدین کۆڵهیی\" کوڕی \"نهعمان\" به توندی بریندار بوو.