بایكوتی هەڵبژادنی مەجلیس لەلایەن بەشێك لە ئۆپۆزیسیۆنی كوردی دژبەری كۆماری ئیسلامییەوە
19:35 - 5 بەفرانبار 2711
كوردپا: دوو حیزبی كوردیی ئۆپۆزیسیۆنی دژبەری حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بە بڵاو كردنەوەی راگەیەندراوێكی هاوبەش، خولی نۆیەمی هەڵبژاردنی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران كە بڕیارە مانگی رەشەمە بەڕێوە بچێت، بایكوت كردووە.
لەو راگەیەندراوە هاوبەشەدا كە نوسخەیەكی بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە، دوو رێكخراوی سیاسیی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، واتە حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، هەڵبژادنی خولی نۆیەمیان بایكوت كردووە و تێیدا وێڕای باس كردن لە ناڕەوایی و نادێمۆكراتێك بوونی ئەو هەڵبژاردنە و هەروەها چۆنیەتیی بەڕێوە چوونی پرۆسەی هەڵبژاردن لە ئێران و راكێشانی خەڵك بۆ سەر سندووقەكانی دەنگدان، رایانگەیاندووە:\"بەم چەشنە كەسێك كە بەم شێوەیە بەناوی نوێنەری خەڵك دەنێردرێتە مەجلیس نە خەڵك بە نوێنەری راستەقینەی خۆیانی دەزانن و نە ئەوان لە بەرامبەر ویست و داخوازییەكانی خەڵكدا هەست بە بەپرسایەتی دەكەن، بەڵكوو بە كردەوە گوێڕایەڵی فەرمان و راسپایدەكانی رێژیم دەبن، چونكە لە راسیتدا ئەوان نوێنەرانی دەسەڵاتن نەك خەڵك\".
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە\": ئیسلاح خوازەكان كە تاكوو ئێستا بڵیندگۆی ئەسڵی رێژیم بوون بۆ تەبلیغ كردن و راكێشانی خەڵك بۆ سەر سندووقەكانی دەنگدان لە هەموو شانۆكانی هەڵبژاردندا كەوتوونەتە گومان لە بەشداری كردن لەم هەڵبژاردنەدا، لەم وەزعیەتەدا جێی خۆیەتی كە ژنان، لاوان، كرێكاران، خوێندكاران، مامۆستایان و بە گشتی هەموو توێژەكانی كۆمەڵگای ئێران لە جیاتی یارمەتیدان بە رێژیم بۆ بە سەركەوتن گەیاندنی ئەو شانۆ سازییە، بە شێوەی یەكدەنگ بۆ نەچوونە سەر سندووقەكان ئەو شانۆ سازییە پووچەڵ بكەنەوە و بەم چەشنە بە خەڵكی دنیا و رێژیمیش رابگەیەنن كە حكوومەتی كۆماری ئیسلامی مەشرووعیەتی نەماوە\".
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوە هاوبەشەكەدا هاتووە\": كۆمەڵە و حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بە لەبەرچاو گرتنی هەموو ئەو راستیانە و هەست كردن بە بەرپرسایەتی لە بەرانبەر مێژوودا لەو بڕوایە دان كەلە كاتێكدا كۆبوونەوەی خەڵك لەسەر سندووقەكانی دەنگدان تەنیا بە قازانجی رێژیم تەواو دەبێ و لەوانەیە بیروڕای گشتیی جیهانی بەلاڕێدا ببا رەوا نیە كە خەڵكی ئازادیخۆاز و بێبەش كراو لە ماف و ئازادییەكانیان ببنە هۆی دابین كردن و بەجێ گەیاندنی پیلان و شانۆسازییەك كە بێجگەلە مەبەستی رێژیم سوودێكی بۆ خەڵك لێ ناكەوێتەوە\".
جیالەو دوو حیزبەش چەند حیزبی دیكەی وەك: كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، پارتی ئازادیی كوردستان و یەکیەتیی شۆڕشگێڕانی کوردستان هەركام لە راگەیەندراوی جیاجیادا خولی نۆیەمی هەڵبژاردنی مەجلیسی شۆرای ئیسلامییان بایكوت كردووە و داوایان لە خەڵك كردووە تێیدا بەشداری نەكەن.
خولی نۆیەمی هەڵبژاردنی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بڕیارە رێكەوتی 12 رەشەممەی 1390 لە سەرجەم پارێزگاكانی ئێران بۆ هەڵبژاردنی 290 نوێنەر بەڕێوە بچێت.