باڵوێزخانەی ئێران لە ئانکارا بووە شوێنی هاودەنگی و پشتیوانی لە زیندانیانی ورمێ+وێنە

14:48 - 30 سەرماوەز 2714
ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی هەر چوار بەشی کوردستان بە مەبەستی پشتگیری لە مانگرتنی زیندانییە سیاسییەکانی زیندانی ورمێ، لەبەردەم باڵوێزخانەی حکوومەتی ئیسلامیی ئیران لە ئانکارا، کۆبوونەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، نیوەڕۆی رۆژی رابردوو دەیان کەس لە کوردەکانی هەر چوار بەشی کوردستان لەبەردەم باڵوێزخانەی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ئانکارا، پشتیوانی خۆیان لە زیندانییە سیاسییەکانی زیندانی ورمێ دەربڕی.

لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەدا ٢٠ کەس لە کوردانی خەڵکی شارە جیاجیاکانی کوردستانی ئێران ، بەشدار بوون.

\"23733.jpg\"
پشتیوانیی کوردانی هەر چواربەشی کوردستان لە زیندانییە سیاسییەکانی زیندانی ورمێ
یەکێک لە بەشداربوانی ئەو خۆپیشاندانە بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند؛ مانگرتنی یەک مانگەی زیندانیانی سیاسیی زیندانی ورمێ بووە هۆی ئەوەی کە ئەم کۆبوونەوەیە بەڕێوەبچێت و بەم شێوەیەش پەیام و ناڕەزایەتیی خۆمان لەمەڕ هەڵسووکەوتی نامرۆڤانەی بەرپرسانی حکوومەتی لەگەڵ زیندانیانی سیاسیی کورد رابگەیەنین.

لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەدا کۆمەڵێک دروشمی وەک \" کوردستان، گۆرستانا فاشیستانە- بژی کوردستان ، بژی خۆڕاگری و سەرهەڵدانی زیندانیان و بژی کوردستان\" دەوترانەوە.

چالاکێکی سیاسیی کورد بەناوی هەڵمەت مەعرووفی بە نوێنەرایەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دوایین رەوشی زیندانیانی سیاسیی کوردی بە دوو زاراوەی سۆرانی و کرمانجی و هەروەها بە زمانی فارسی بۆ خۆپیشاندەران خستەڕوو.

ئەو کۆبوونەوەیە لەسەر بانگەوازی یەکیەتیی دێمۆکراتیکی گەلان (HDP) بووە، کە تێایدا پشتیوانی لە خۆراگری و خواستی زیندانیانی مانگرتووی کورد لە زیندانی ورمێ کرا.

\"23732.jpg\"

\"23731.jpg\"

\"23730.jpg\"

\"23734.jpg\"

\"23736.jpg\"