باڵابەر، گیانی مێرمنداڵێکی ماکۆیی ئەستاند

16:12 - 21 پووشپەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: مێرمنداڵیکی تەمەن ١٣ ساڵ، خەڵکی شاری ماکۆ، لە بینایەکی نیوەکارەی خۆیان لەو شارەدا، گیانی لەدەست دا.

بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکان، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ی پووشپەڕ، مێرمنداڵێک لە کاتی یاریکردن بە کەرەستەی کار لە بینایەکی نیوەکارە لە شاری ماکۆدا، گیانی لەدەست دا.

سەرچاوە خۆجێییەکان لە زاری باوکی ئەو مێرمنداڵەوە بڵاویان کردووەتەوە کە کوڕەکەی لە کاتی یاریکردن بە دەزگای \"باڵابەر\" لەو بینا نیوەکارەیە و ئاڵاندنی سیمی باڵابەرەکە لە دەوری جەستەی، گیانی لەدەست داوە.

شوناسی ئەو مێرمنداڵە تەمەن ١٣ ساڵەیە هەتا ئێستا ڕانەگەیەندراوە.