باوک و کوڕێک لە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

18:22 - 6 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٦ـی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئیبراهیم عەزیزی" و کوڕێکی ناوبراو بە ناوی "موحسین عەزیزی" خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٦ـی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بوونی بەڵگەی یاسایی "موحسین عەزیزیـ"ـیان دەسبەسەر و باوکی ناوبراو "ئیبراهیم عەزیزی" بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ کراوە و دواتر دەسبەسەر کراوه.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها باسی لەوە کردووە کە تا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی "عەزیزی" بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ئیبراهیم عەزیزی و موحسین عەزیزی بێئاکام ماوەتەوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژ بەو دوو هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

ئەمڕۆ دووشەممە  لە بەیانییەوە تا ئێستا چوارهاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

ئەو هاووڵاتییانەی کە ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی پووشپەڕ دەسبەسەر کراون بریتین لە: "بەهمەن مەحموودی ئازەر، یەعقووب مەحموودی ئازەر، ئیبراهیم عەزیزی و موحسین عەزیزی".