باوك و كوڕێك لە زیندانی قەزوین ئیعدام كران

15:16 - 24 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: دوو هاووڵاتیی خەڵكی ورمێ‌ رۆژی چوارشەممەی پێشوو، بە تاوانی مادە كڕێن و فرۆشی هۆشبەرەكان لە زیندانی قەزوین ئیعدام كران.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رێكەوتی 21ی مانگی پووشپەڕ دوو هاووڵاتیی خەڵكی ورمێ‌ بەناوەكانی عەبدولڕەحمان و گەرمان خوشبەخت لە زیندانی قەزوین لە سێدار دراون.

ئەو دوو هاووڵاتیە كە باوك و كوڕە خەڵكی گوندی \"پۆست\"ی ناوچەی \"سۆما\"ی سەر بە شاری ورمێ‌ بوون كە ماوەیەك لەمەوپێش بە تاوانی كڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەكان دەستبەسەر كرابوون.

تەرمی ئەو دوو هاووڵاتییە دوای لە سێداردان، رادەستی بنەماڵەكەیان كراوەتەوە.