بانە؛ ئەنوەر ڕەسووڵی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

13:11 - 20 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەنوەر ڕەسووڵی" کوڕی "ڕەسووڵ" و تەمەن ٤٥ ساڵ، خەڵکی گوندی "ئەولەسەنـ"ـی بانە، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خەرمانان، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردبووە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ناوبراویان دەسبەسەر کردبوو.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" بێبەری کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری گیران و تۆمەتی‌ وەپاڵدراو دژی "ئەنوەر ڕەسووڵی"، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.