بانە؛ کۆڵبەرێک لە سنووری "هەنگەژاڵ" بریندار بوو

12:57 - 23 جۆزەردان 2721

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "مەسعوود خزرنژاد"، خەڵکی بۆکان، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی بانە، بریندار بووە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەی ڕاستەوخۆیان لەو کۆڵبەرە کردووە.

مەسعوود خزرنژاد، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی بانە کراوە.