بانە؛ چالاکێکی میدیایی بە ۷ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا

17:05 - 25 رەزبەر 2721

ئیبراهیم (شۆڕش) شووریانی، چالاکی میدیایی و بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی"پرسە و سەرەخۆشییەکانی بانە"، بەبێ ئامادەبوونی لە دادگا، لەلایەن دادسەرای گشتی و ئینقلابی بانە، ۷ مانگ زیندانی تەعزیریی بەسەردا سەپا.

دادگا ئەو چالاکە کوردەی بە "چالاکیی تەبلیغی دژی حکوومەتی ئێران لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی وێنە و بابەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان"، تۆمەتبار کردووە.

ئەو حوکمە ڕۆژی سێشەممە ۲۰ی ڕەزبەر بەو چالاکە میدیاییە ڕاگەیەندراوە.

دادسەرای گشتی و ئینقلابی بانە، بەپێی ڕاپۆرتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، ئەو حوکمەی بەسەر ئیبراهیم شووریانیدا سەپاندووە.

ئەو حوکمە بۆ ماوەی ۲۰ ڕۆژ لە ڕێکەوتی ڕاگەیەندراوەکەی جێگای تاوتوێکردنی هەیە و پاشان  هەر بۆ ئەو ماوەیەش (٢٠ ڕۆژ)، لە دادگای پێداچوونەوەدا جێگای پێداچوونەوەی هەیە.