بانە؛ وریا قادریان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

11:25 - 8 بەفرانبار 2722

ڕۆژی چوارشەممە ٧ی بەفرانبار، وریا قادریان، چالاکی مەدەنی و بەڕێوەبەری فێرگەی زمانی ئینگلیسیی "وشە"ی بانە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.

ئەو مامۆستایە هەتا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی سەرماوەز، وریا قادریان لە کاتی چوونەدەرەوە لە ماڵەکەی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزرا.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو چالاکە مەدەنییە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.