بانە؛ لاوێک بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەت گیانی لەدەستدا

13:38 - 27 خەزەڵوەر 2722

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئاسۆ قادری" کوڕی "عەباس" خەڵکی گوندی "بەسرە" و دانیشتووی شاری  "ڕەبەت"ی سەردەشت، بەتەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەستدا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە سەرکوتکەرەکان لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری "بانە"، تەقەیان لەو هاووڵاتییە کوردە، کردبوو.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە "ئاسۆ قادری" بەهۆی بەرکەوتنی گوللە لە سەر و شانی، گیانی لەدەست داوە.

تەرمی "ئاسۆ قادری" لەژێر گوشاری هێزە ئەمنییەتییەکان، کاتژمێر ٢ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ٢٧ی خەزەڵوەر، بە ئامادەبوونی بنەماڵەکەی، لە گۆڕستانی "هورمزئاوا"ی شاری ڕەبەت، ئەسپەردەی خاک کرا.