بانە؛ سەلاح حوسێن‌پەنا بە دانانی بارمتە لە گرتنگە ئازاد کرا

13:17 - 23 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلاح حوسێن‌پەنا" خەڵکی شاری بانە، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە گرتنی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری کرابوو.

ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی خەرمانان، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی "سەلاح حوسێن‌پەنا"یان لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری بانە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کردبوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان پاش هێرش بۆ سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و پشکنینی ماڵەکەی، دەستیان بەسەر هێندێک کەرەستەی کەسیی ناوبراودا گرتبوو.

ئەو هاووڵاتییە لە بواری ژینگەپارێزییەوە چالاکی دەکات.