بانە؛ دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

17:14 - 28 رەزبەر 2721

ڕۆژی سێشەممە ۲۷ی ڕەزبەر، دوو هاووڵاتیی خەڵکی بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کران.

هەواڵنێری کوردپا، شوناسی ئەو دوو کەسە دەسبەسەرکراوانەی بە ناوەکانی " موتەلیب فەرەجی"، تەمەن ۳٨ ساڵ و "دانا فەرەجی"، تەمەن ۲۰ ساڵ، ڕاگەیاندووە.

هێزە ئەمنییەتییەکان، ئەو دوو هاووڵاتییەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە.

‌هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ناوبراوان، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.