بانە؛ دوو هاووڵاتی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

11:25 - 19 رەزبەر 2722

ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕەزبەر، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ڕێبوار تالبی" کوڕی کەماڵ و "محەممەد شەریف‌پوور بایندەرە" کوری محەممەدئەمین خەڵکی شاری بانە، هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی ئەو شارە، ئازاد کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە هەتا کاتی دادگاییەکەیان بە شێوەی کاتی لە زیندانی بانە، ئازاد کراون.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو دوو هاووڵاتییەیان بە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان" تۆمەتبار کردبوو.

ئەو دوو هاووڵاتییە ، ڕۆژی ٣٠ی پووشپەڕ لە چوارڕێیانی "سالح‌ئاوا"ی بانە، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە، ڕەوانەی گرتنگەی ئەو ناوەندە لە سنە، کرابوون.

ئەو دوو هاووڵاتییە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان بۆ زیندانی بانە ڕاگوێزران و لەو ماوەیەدا، لە "دەسپێراگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان" بێبەری کرابوون.