بانە؛ بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ دوو کۆڵبەر گیانیان لەدەست دا و٣ کۆڵبەریش بریندار بوون

10:57 - 26 رەزبەر 2721

شەوی ڕابردوو بەهۆی پێکدادانی دوو ماشین لە جۆری "سەمەند و ئیستەیشن" کە ژمارەیەک کۆڵبەریان سووار کردبوو، دوو کۆڵبەر گیانیان لەدەست دا و سێ کۆڵبەریش بریندار بوون.

شوناسی ئەو دوو کۆڵبەرە کە  گیانیان لەدەست داوە "سامان مەحموودی"، خەڵکی گوندی "سوێرو" و "جەماڵ محەممەدی"، خەڵکی گوندی "کۆخەمامۆ"، سەر بە شاری بانە، ڕاگەیەندراوە.

سامان مەحموودی، خێزاندار و باوکی کوڕێکه.

ئەو ڕووداوە، لە جادە گوندی "کێلە"ی شاری بانە ڕووی داوە.

سێ کۆڵبەرەکەی دیکە کە بریندار بوونە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبیی بانە کراون.