بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی کورد بە تەقینەوەی مین

13:22 - 24 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئاروین شەوکەتی" کوڕی "کەریم"، تەمەن ١٨ ساڵ و دانیشتووی شاری ساحێب سەر بە شاری سەقز، بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی بانە بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە کوردە لە کاتی کۆڵبەریدا تووشی ئەو ڕووداوە بووە و لاقی بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە لاوە بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی بانە کراوە و هەنووکە لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.