بانگەوازی ئەنستیتۆی زمانی کوردیی راژە بۆ تۆمار کردنی فەرهەنگێکی بەرفراوان + وتووێــژ

15:19 - 18 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: ئەنیستیتۆی فێرکاریی زمانی کوردیی \"راژە\" لە شاری سنە بە مەبەستی \"تۆمار کردنی فەرهەنگێکی بەرفراوان\" روو لە سەرجەم شاعیرانی کوردی \"وێژەی ناوچەی ئەردەڵان\" بانگەوازێکی تایبەتی بڵاو کردەوە.

\"عەدنان بەرزەنجی\" بەرپرسی ئەنستیتۆی زمانی کوردیی راژە لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: ئه‌نستیتوی فێرکاریی زمانی کوردیی راژه به‌هیوایه‌‌\"مێژوی وێژه‌ی شێعری شاعیرانی کوردی وێژ‌ی ناوچه‌ی ئه‌رده‌ڵان\" ‌کۆ بکاته‌وه‌، \"چ ئه‌و که‌سانه له‌دایک بووی ناوچه‌که‌بوون و یان نێشته‌جێ‌ئه‌و ناوچه‌یه‌ن یان لە دەرەوەی وڵات دەژین \"، و تۆماریان بکات.

\"13161.jpg\"
عەدنان بەرزەنجی، بەرپرسی ئەنستیتۆی زمانی کوردیی راژە
بەرپرسی ئەنستیتۆی زمانی کوردیی راژە ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو پرۆژەیە تەنیا لە ناوچەی ئەردەڵاندا قەتیس نامێنێتەوە، بەڵکوو پاش تەواوبوونی ناوچەی ئەردەڵان ئاوڕ لە ناوچەی \"سۆران، موکریان و بادینان\"یش دەدەینەوەو بەشێوەیەکی بەرین پرۆژەکەمان بەرفراوان‌تر بکەینەوە.

بەرزەنجی بەو بۆنه‌وه‌داوا له‌هه‌موو شاعیران و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م بواره‌کرد کە بە ناردنی بەرهەم و شێعرەکانیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئەنستیتۆ یارمەتیدەریان بن.

نوسخەیەک لەو بانگەازە بە ئاژانسی کوردپا گەیشتووە کە لێرەدا وەک خۆی بڵاو دەکرێتەوە:

١- نووسینی ژیان نامه‌یه‌کی کورت له‌شاعیر
٢- ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می شێعری چاپ کرا‌وتان هه‌یه، به‌­رگێکمان بۆ به‌ڕێ که‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ر شێعرێکی چاپ نه‌کراوه‌تاندا و ئه‌گه‌ریش به‌رهه‌می چاپ کراوه‌تان نییه‌،چه‌ند شێعر یان کۆی شێعره‌کانتان‌به‌ری بکه‌ن بۆمان.
٣- ناساندنی ئه‌و گۆوار و کتێبانه‌چ ده‌سنووس یان چاپ کراوه که‌بۆ مه‌به‌ستمان به‌که‌ڵک بێ.
٤- هه‌­رچه‌شنه‌یارمه‌تیێکی تریشتان ده‌بێته‌هۆی زیاد بوونی وزه‌و هێزگرتنی وه‌رمان. مافی مه‌عه‌نه‌وی ئه‌و که‌سانه‌که‌له‌م پرۆسه‌دا یارمه‌تیده‌ر ده‌بن ده‌پارێزرێ و ناویان له‌و کتێبه‌که‌چاپ ده‌کر‌ێ ده‌هێنرێت.
٥- ئه‌م خاڵانه‌له‌به‌ر چاوه‌:
٦- کاره‌که‌به‌ناوی \" ئه‌نستیتۆ ڕاژه‌\" چاپ ده‌کرێ
٧- زاراوه‌ی شێعره‌کان گرینگ نیه‌
٨- له‌هه‌ر شاعیرێك بیوگرافی ( ساڵ و شوێنی له‌دایک بوون- ساڵ وشوێنی مردن، ناوی به‌رهه‌م یان به‌رهه‌م گه‌لێک که‌چاپ کرا بێ) نیازه‌
٩- تایبه‌تمه‌ندی شێعری و شێعره‌کان چاپ ئه‌کرێ.

ئیمەیلی ئەنیستیتۆی فێرکاریی زمانی کوردیی \"راژە\"
e- mail: [email protected]