بانگەوازی ئەنجومەنێکی خوێندكاری بۆ خۆپیشاندان لەبەردەم ئوستانداریی ورمێ
14:48 - 6 جۆزەردان 2714
ئاژانسی كوردپا: داوا لە هاووڵاتیانی كورد، تورک و ئەڕمەنیی دانیشتووی ورمێكراوە، كە بەشداریی لە خۆپیشاندانی دژی بەهەڵوێستیی لایەنە پەیوەندیدارەکان و دەوڵەت لەمەڕ ویشکبوونی گۆلی ورمێبكەن.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەنیستیتۆی \"كورمانج\" لە دووەمین بەیانییەی خۆیدا، تێکڕای هاووڵاتییانی شاری ورمێی بانگهێشتی خۆپیشاندانێک کردووە، کە سەبارەت بە ویشکبوونی گۆلی ورمێو سیاسەتی دەوڵەت لەهەمبەر ئەو گۆلەدا بەڕێوە دەچێت.
بەپێی بانگەوازەكەی ناوەندی فەرهەنگی ـ ئەدەبیی كورمانج، خۆپیشاندانەكە رۆژی ٨ی جۆزەردان لە فەلەكەی ئیاڵەتی ورمێبەڕێوە دەچێت و تیایدا داوا كراوە، كە هەر چی خێراتر دەوڵەت كێشەكانی سەر رێگەی گۆلی ورمێچارەسەر بکات.
پێشتریش ئەو ئەنجومەنە خوێندكارییەی زانكۆكانی ورمێلە بەیانییەیەكدا نیگەرانیی خۆی بە نیسبەت ویشكبوونی گۆلی ورمێدەربڕیبوو.
نوسخەیەک لەو بەیاننامە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە، کە دەقەكەی لەبەشی فارسی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بڵاو كراوەتەوە.