بانگەوازی ئەنجومەنی زێد بۆ بەڕێوەبردنی سمینارێک لەسەر کۆماری کوردستان

15:20 - 24 بەفرانبار 2713
ئاژانسی کوردپا: ئەنجومەنی سیاسی و کۆمەڵایەتیی زێد لە ٦٨ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان، سمینارێکی زانستی و فرە رەهەند رێک دەخات.

ئەو سمینارە لەژێر ناوی \"دەرهاویشتەو کاریگەرییەکانی کۆماری کوردستان\" بەڕێوە دەچێت کە بەڕێوەبەرانی سمینارەکە داویان لە سەرجەم نووسەران و لێکۆڵەرانی کورد کردووە هەتا رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٣٠ بەفرانبار (٢٠ی ژانویەی ٢٠١٤ی زایینی) رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی سمینارەکە بکەن.

\"17823.jpg\"
خوازیارانی بەشداری کردن لەو سمینارە زانستییەدا، دەتوانن بابەتەکانیان بە ناونیشانی [email protected] بۆ بەڕێوەبەرانی سمینارەکە بنێرن، کە دواتر بابە هەڵبژێردراوەکان لە قاڵبی کتێبێکدا و لەلایەن ئەنجومەنی زێدەوە چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.

ئەنجومەنی زێد داوای لە سەرجەم نووسەران و لێکۆڵەرانی کورد کردووە بابەتەکانیان لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم تەوەرانەی خوارەوەدا بۆ بەڕێوەبەرانی سمینارەکە بنێرن.

١. بیری سەیفولقوزات لەكۆماری كوردستاندا
٢. رۆڵی پێشەوا قازی لەكۆماری كوردستاندا
٣. زمانی كوردی لەكۆماری كوردستاندا
٤. كۆماری كوردستان لەناسیۆنالیزمی كوردیدا
٥. پێشمەرگە لەكۆماری كوردستاندا
٦. راگەیاندن لەكۆماری كوردستاندا
٧. هۆكارەكانی تێكشکانی كۆماری كوردستان
٨. بارودۆخی سیاسیی ئێران لەسەردەمی كۆماری كوردستاندا
٩. سیاسەتی ناوچەیی و كۆماری كوردستان
١٠. جوغرافیای كۆماری كوردستان
١١. كۆماری كوردستان یان كۆماری مەهاباد
١٢. سەرهەڵدانی حزبی مۆدێرن و كۆماری كوردستان