بانگەوازی ژومارە ٣ی مانگرتنی ٢٧ی خەزەڵوەر بڵاو کرایەوە
20:11 - 24 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی کوردپا: لێژنەی بەڕێوەبەریی بانگەوازی ٢٧ی خەزەڵوەر لە بانگەوازی ژمارە ٣ی خۆیاندا روو بە جەماوەری کوردستان، چالاکانی سیاسی، حیزب و رێکخراوە سیاسییەکان داوایان کردووە پشتیوانیی خۆیان لەو بانگەوازە دەرببڕن.
نوسخەیەک لە بانگەوازی ژمارە ٣ بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا گەیشتووە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
هاونیشتمانیانی بەڕێز
چالاکانی سیاسی و مەدەنی
ئەحزاب و ریكخراوەکانی کوردستان
لە هەلومەرجێکدا کە دنیا بەرەو لەناو بردنی یەکجاری حوکمی ئیعدام لە هەموو سیستەمە دادپەروەریەکاندا دەچێ و لە کاتێکدا کە وڵاتانی دیکە تەنانەت لە ئیعدام و کوشتنی تۆمەتبارانی کۆمەڵ کوژی خۆدەبوێرن، زیاتر لە ٢٧ کەس لە بەنرخترین و چالاکترین رۆڵەکانی کورد لە ئێراندا بەبێ ئەوەی تاوانەکانیان (تەنانەت بەپێی قانوونی خودی ئێران) سەلما بێت کە لەگەڵ حوکمی نامرۆیانەی ئیعدام بەرەوڕوون و لەناو بێدەنگیی ئێمە و رێکخراوانی مافی مرۆڤ و میدیا ئازادەکاندا رۆژ لە دوای رۆژ بە ئان و ساتی ئەو کارەساتە نزدیک دەبنەوەو بەبێ ئەوەی کەمترین بەرگرییەکیان لێ بکرێت خەریکە دەنگی بوێر و ئازادیخوازیان بۆ هەمیشە کپ بکرێتەوە.
دیارە جێبەجێ بوونی ئەو حوکمانە خەسارێکی جیدی و کارەساتێکی قەربوو نەکراوە بۆ جەستەی کۆمەڵگای کوردی. هەر بۆیە داوا لە حیزب و رێکخراوە مەدەنییەکان لەناو یان لە دەرەوەی کوردستان دەکەین کە بە لەبەرچاو گرتنی ئەرکی خۆیان و هەروەها گرینگی دان بە دۆخی هەستیاری زندانیانی سیاسی، هەڵویستی خۆیان بەرامبەر بەو رووداوە دەرببڕن و هەموو هەوڵی خۆیان بۆ پشتگیری لەو زیندانییە سیاسیانەی کە حوکمی ئیعدامیان بەسەردا سەپاوە بخەنە گەڕ.
هەروەها داوا لە چالاکانی مەدەنی، خوێندکاران و هەموو توێژەکانی کۆمەڵگا دەکەین کە لە رۆژی ٢٧ خەزەڵوەر وەک رۆژی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی بە هەموو شێوەیەک ناڕەزایەتیی خۆیان لە حوکمی ئیعدامی ئەو زیندانی سیاسیانە دەرببڕن و لە رێگای سەردانی بنەماڵەی زیندانییەکان و هەروەها بە کەڵک وەرگرتن لە شێوازە جۆراوجۆرەکانی خەباتی مەدەنی هەم هێمنی و هیوای ئەو دایک و باوکانە بن کە رۆڵە بێتاوانەکانیان لەژێر پەتی سێدارەدان و هەم ئەمەگناسیی خۆیان بەرامبەر بە تێکۆشەرانی گەلەکەیان دەرببڕن.
لێژنەی بەڕێوەبەریی بانگەوازی ٢٧ی خەزەڵوەر
٢٤/٨/٢٧١٢ كوردی بەرانبەر لە گەڵ ١٤/١١/٢٠١٢ زایینی