بانگەوازی ژمارە دووی "٢٧ی خەزەڵوەر" بڵاو کرایەوە
14:30 - 23 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: \"لێژنەی بەڕێوەبەریی بانگەوازی ٢٧ی خەزەڵوەر\" بە بڵاو كردنەوەی بانگەوازی ژمارە ٢، روو بە خوێندكاران و مامۆستایانی زانستگاكان داوایان كردووە پشتیوانی لەو بانگەوازە بكەن و لە مانگرتنی رۆژی ٢٧ی خەزەڵوەردا بەشدار بن.
نوسخەیەك لەو بانگەوازە لەلایەن لێژنەی بەڕێوەبەرییەوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە، ئەمە دەقەكەیەتی:
خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆ!
بە درێژایی مێژوو زانكۆ سەنگەری لە گیران نەهاتووی توێژی مامۆستا و خوێندكار دژی بێدادی، چەوساندنەوە و سەرەڕۆیی دەسەڵاتدارە دیكتاتۆر و سەركوتكەرەكان بووە. زانكۆ لانكەی پێگەیاندن و بارهێنانی مرۆڤی چاوكراوە و رووناكبیر و زانا بووە و هەیە. مرۆڤێك كە بەهۆی ئەوەوە كە بەردەوام سەرقاڵی خوێندنەوە و لێكۆڵینەوەیە، بە باشی لە دەرد و ئازار و مەینەتییەكانی كۆمەڵگاكەی تێدەگا و هەر دەم لە بیری دۆزینەوەی رێگەچارەیە بۆ مەسەلە گرینگەكانی نەتەوەكەی.
بۆیە ئەگەر كۆمەڵگا پەیكەرێك بێت، بێگومان زانكۆ مێشكیەتی. دیارە كاری مێشكیش هەردەم بیركردنەوە لە دنیای دەورووبەر و لێ وردبوونەوە لە رووداوەكانی دنیای دەوروبەرە.
لە دوو ساڵی رابردوودا شەپۆلێ گۆڕانكارییەكان رۆژهەڵاتی ناڤینی گرتۆتەوە، شەپۆلێك كە هەتا ئێستا بۆتە هۆی لەنێو چوونی چەندین دیكتاتۆر لەو ناوچەیە. گەلی كورد لە رۆژئاوای كوردستان خەریكە لەژێر كاریگەری ئەم شەپۆلە لەژێر چنگی یەكێك لە دیكتاتۆرە خوێنمژەكان رزگاری بێت. لە باكووری كوردستان بەرخودانێكی بێ وێنە بۆ دەستەبەر كردنی مافە رەواكانی گەلی كورد دەستی پێكردووە.
لەم كاتەدا رۆژهەڵاتی كوردستان لەگەڵ یەكێك لە دڕندەترین دیكتاتۆرەكانی مێژوو بەرەوڕوویە، هەر ئێستا ٢٧ بەندكراوی كوردی رۆژهەڵات بە تاوانی تێكۆشان بۆ رزگاریی نەتەوە بندەستەكەیان، سزای لە سێدارە درانیان بەسەردا سەپاوە. تەنیا تاوانی ئەو بەند كراوانە خاواندارییەتی لە گەلی خۆیان و هەست بە بەرپرسارێتی بەرانبەر بە نەتەوەكەیانە، و لەم پێناوەدا خەریكە باشترین سەرمایەیان واتە ژیانیان لێ بستێنرێ.
لە وەها دۆخێكدا ئەركێكی قورس دەكەوێتە سەرشانی مامۆستایان و خوێندكاران وەك توێژی خاون پێگەی بەرزی كۆمەڵایەتی، چونكە زانكۆ بە درێژایی مێژوو سەنگەری بەربەرەكانێ لەگەڵ سەركوت و چەوساندنەوەی مرۆڤەكان بووە. زانكۆ وەكوو مێشكی كۆمەڵگا، ناتوانێ لە ئاست دەرد و مەینەتییەكانی كۆمەڵگادا بێلایەن بێ و دەبێ هەردەم ئەندامەكانی دیكەی كۆمەڵگا لە دۆخی هەنووكەیی بە ئاگا بێنێتەوە.
بۆیە هەڵوێست گرتن بەرانبەر بەو سزا نامرۆییانەی كە كۆماری ئیسلامی بەسەر ئەو زیندانییە كوردانە سەپاندوویە، ئەركێكی مرۆیی و نیشتمانییە كە قورساییەكەی زیاتر لە هەر لایەك لەسەر شانی زانكۆیە.
هەر بۆیە داوا لە سەرجەم خوێندكاران و مامۆستایان و بەگشتی توێژی خاوەن بیری زانكۆ دەكەین كە لەم قۆناغە هەستیارەدا بەرامبەر بە دۆخی زیندانیانی سیاسی و بەتایبەت ئەو ٢٧ كەسەی كە لەم دواییانەدا بە تێكڕا حوكمی ئیعدامیان بەسەردا سەپاوە، بێدەنگ نەبن و بە بەشداری كردنیان لە مانگرتنی گشتیی ٢٧ی خەزەڵوەر و نەچوونە سەر دەرس و وانە لەو رۆژەدا، ببن بە دەنگی ناڕەزایەتیی ئەو زیندانییانە و بەو شێوەیە بۆ جارێكی دیكە بیسەلمێنن كە زانكۆ كانگای بوێری و بیر كردنەوە و هەست بە بەرپرسارێتییە.
دیارە بەدەنگەوە هاتنی زانكۆ و بەشداربوونی لەم خەباتە مەدەنی و دێمۆكراسیانەدا پەیكەری دەسەڵاتی سەركوتكەر دەهەژێنێت و هیوا و بوێریی زیاتر بە كۆمەڵگا دەبەخشێ.
لێژنەی بەڕێوەبەریی بانگەوازی ٢٧ی خەزەڵوەر
٢٣/٨/٢٧١٢ كوردی بەرانبەر لە گەڵ ١٣/١١/٢٠١٢ زایینی