بانگەوازی پێکهێنانی کۆنفرانسێک بۆ یەکدەستکردنی زمانی کوردی لە میدیاکاندا
13:55 - 20 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: ئاکادیمیای کوردی، لە پێناوی یەکدەستکردنی زمانی کورد لە میدیاکان،بانگەوازێکی بڵاو کردەوە.
ئاکادیمیای کوردی، هەروەها لیژنەیەکی لە میدیا و زمان پێکهێناوە و دەیەوێت تۆڕێكیش لە نوێنەری ،ئەكادیمیای كوردی میدیاكانی هەرێم، بەمەبەستی یەكدەستكردنی زمان لە میدیاكاندا، دابمەزرێنێت.
ئاکادیمیای کوردی، لەو بانگەوازیەدا، داوا لە هەر میدیایەك (بینراو، بیسراو، چاپكراو، ئەلیكترۆنی و هتد.)، کردووە نوێنەری خۆیان، بە مەبەستی گۆڕینەوەی ئەزموون و سوودمەندبوون لە یەكتر، بۆ بەشداربوون لەم تۆڕەدا، بنێرن.
هەروەها، لەو بانگەوازەداهاتووە: میدیاكان دەتوانن كاریگەرییەكی باشیان لە پاراستن و خاوێنڕاگرتنی زمان و ڕێكخستنەوەیدا هەبێت و بەرەو زمانێكی یەكگرتووی میدیایی كوردستانی، هەنگاو بنێن.
بەپێی ئەو بانگەوازە یەکەم دانیشتنی ئەو لیژنەیە، تەرخاندەكرێت بۆ هەڤپەیڤین و ڕێككەوتن لەسەر ئەو بەرنامەیەی کە (لیژنەی زمان و دانیشتنی یەكەم میدیا) ئامادەی كردووە و پێشنیاز و بەشدارییكردنی كردەیی میدیاكان، بە مەبەستی گرینگیدان و پێشخستنی زمانی میدیایی.