بانگەوازی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە رووداوە سرووشتییەکانی چەند رۆژی رابردوو لە ئێران
14:08 - 7 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی کوردپا: ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە رووداوە سرووشتییەکانی چەند رۆژی رابردوو لە ئێران بانگەوازێکی بڵاو کردەوە.
دەقی بانگەوازی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەم چەشنەیە:
جەماوەری ئازارچەشتوو، خەڵکی لێقەوماو و زیانلێکەتووی ناوچە جیاجیاکانی ئێران و کوردستان، هەڵسووراوان و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لە ناوخۆی وڵات!
زۆر بە داخەوە لە چەند رۆژی رابردوودا و هەروەک بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی و ئاووهەوا چاوەروان دەکرا، شەپۆلێکی بەرینی باران بارین ناوچەکە و لەوانە ئێرانی گرتەوە. بەداخەوە بە پێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کە بڵاو دەبنەوە بەشێکی زۆر لە شار و گوندەکان لە ئوستانە جیاجیاکانی ئێران تووشی کارەساتی لافاو بوون و جیا لە زیانی گیانی گەلێک خەسارەتی مادی بەدواوە بووە.
ئەوەی جێگای هەڵوێستەکردنە ئەوەیە کە دەکرا ئاستی زیانی گیانی و ماڵی و خەسارەکان لەو رووداوانەدا گەلێک کەمتر بن، بەڵام بەداخەوە لەلایەکەوە بە هۆی سیاسەتی هەڵە و نابەرپرسیارانەی دەسەڵاتدارانی رژیم و نەبوونی پلان و پرۆژەی زانستیی ژینگە پارێزی و بووژانەوە و بەهێزکردنی ئەندازیاریی بونیادنان و رێگاوبان و بەنداوەکان و،لە لایەکیترە بەرین بوونەوەی بیابانەکان و فەوتاندنی دارستانەکان لەئاکامی سەرەرۆیی و قازانج پەرستی هەوسارپساوی سپای پاسداران و بنکە و دامەزراوە نایاساییەکانی رژیم، زۆر بەداخەوە ئاست و پانتایی رووداوە سرووشتییەکان شکڵ و شێوازی کارەساتی مرۆیی بەخۆوە دەگرێ و گەلێک دیمەنی تراژیک دەخوڵقێنێ. بۆ وێنە زۆربونی زیانەکانی ئەو کارەساتە لە پارێزگای گوڵستان بۆ بڕینەوەی دار و لە ناوبردنی جەنگەڵەکان لە باکووری ئێران دەگەڕێتەوە کە بە پێی ئامارەکان ڕۆژانە ١٢٣هێکتار دارستان لەلایەن مافیاکانی سەربە رژیم لە ناو دەچێت. لە ساڵی ٩٥ دوای وەدەنگ هاتنی مەجلیسی رژیم ئێستاکە ئەو مافیایە ڕووی لە زاگرۆس کردوەو بازرگانی بە دار و دارستانی کوردستانەوە دەکات، بۆیە ئەرکی هەموومانە بە لەقاودانی مافیاکانی رژیم رێگە لە بەتاڵانبردن و ناوچونی دارستانەکانی کوردستان بگرین.
ئێمە هر لێرەوە وێرای دەربڕینی هاودەردی و هاوخەمی قووڵی خۆمان لەگەڵ هەموو زیانلێکەوتوان و لێقەوماوانی رووداوی لافاوەکانی ئەم دوایانە لەهەموو ناوچەکانی ئێران، بە تایبەت وێرای دەربرینی هاوخەمیی قووڵی خۆمان لەگەڵ خوشکان و برایانی بوومەلەرزەلێدراوی ناوچەکانی سەرپێڵی زەهاو کە بەداخەوە سەرباری کۆست و ئازاری پێشوویان لەئاکامی سیاسەتی نابەرپرسانە و بێ کیفایەتی بەرپرسانی حکوومەتیدا،لە زیانبەرکەوتووانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووشن، خوازیاری ئەوەین کە لەلایەن کۆر و کۆمەڵ و ناوەندە نێوخۆیی و جیهانییەکانەوە گوشار بخرێتە سەر دەسەڵاتدارانی رژیم هەتا بە دابین کردنی تێچوو و ئیمکاناتی پێویست بە هانای لێقەوماوانەوە بچن. لە لایەیەکی ترەوە روو لە کۆر و کۆمەڵ و چالاکانی مەدەنی و سیاسی داواکارین بە ئەزموونی چالاکی و کاری رابردوویان لە هەموو بوارەکانی ژینگەیی و مرۆیی بێنە مەیدان و بە هانای لێقەوماوانەوە بچن. چاوەروان دەکرێ چالاکان و هەڵسووراوانی خەباتی مەدەنی بە لێهاتوویی و بە پلان و گەڵاڵەی ژیرانەی خۆیان،وێرای بەهاناوەچوونی خەڵکی لێقەوماو و شیاوی هاوکاری،بە هیچ جۆرێک بوار نەدەن دەست و پێوەندەکانی دام و دەزگای دەوڵەتی بە مانۆر و شانۆکاری ئەم رووداوانە بە مەبەستی تاڵان و راورووتی هاوکارییە جۆراوجۆرەکان بقوازنەوە.
جەماوەری ئازادیخواز!خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران!
ئێمە دووبارە لەگەڵ دەربرینی هاوخەومی و دڵگرانی خۆمان بەرامبەر بەو کارەساتەناخۆشە و، وێرای سەرخۆشی و هاودەردیمان لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیانی ئەو رووداوە دڵتەزێنەو، لەگەڵ ئەوەی هیوای چاکبوونەوە بۆ زیاندیتوان و گەڕانەوەی ئارامی و ئاسوودەیی بۆ دانیشتوانی ئەو ناوچانە دەخوازین، بە تووندی تەراتێن و حووزووری هێزە سەرکوتکەرەکانی رژیمی ئیسلامی و حەولدانیان بۆ کپکردنی دەنگی نارەزایەتی لێقەومانی رووداوەکانی بارانبارین و لافاوەکانی ئەم دوایانە مەحکووم دەکەین.
بە هیوای ژیانێکی ئاسوودە بۆ هەموو لایەکتان
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
٢٦ی مارسی ٢٠١٩