بانگەوازی دیداری هێمن بۆ شیعر، چیرۆک و لێکۆڵینەوە

15:28 - 11 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: \"یەکیەتیی نووسەرانی کورد لقی گشتی\" بانگەوازێکی روو لە لێکۆڵەران، نووسەرانی کرد، بۆ بەشداری کردن لە دیداری هێمن بۆ شێعر، چیرۆک و لێکۆڵینەوە کە لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت، بڵاو کردەوە.

نوسخەیەک لەو بانگەوازە بۆ ئاژانسی کوردپا نێردراوە کە لێرەدا وەک خۆی بڵاو دەکرێتەوە:

ئەدیب، نووسەر، شاعیران و لێکۆڵەرانی بەڕێز
رێز و سڵاو
یەکیەتیی نووسەرانی کورد بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی نووسەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان دانیشتووی هەرێم ، بڕیارمان داوە بە بەڕێوەبردنی کونفرانسێکی ئەدەبی بە ناوی (دیداری هێمن بۆ شیعر، چیرۆک و لێکۆڵینەوە) کە لە مانگی گولاندا بەڕێوە دەچێت، بۆیە داوا لە لێکۆلەرانی بەڕێز دەکەین کە پوختەیەک لە بابەتەکانیان بەپێی ئەو تەوەرانە کەلە خوارەوە دەستنیشان کراون، هەتا رۆژی ۲٨/۱/۱۳۹۲ بۆ ئەم ئیمەیلە بنێرن: ([email protected])

- تێبینی: لە کۆتایی مانگی خاکەلێوەدا کات و شوێنی دیدارەکە و چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی بە فەرمی لەلایەن یەکیەتیی نووسەرانی کورد (لقی گشتی) لە هەولێر بە ئاگاداریتان دەگەیەنرێ.

هاوکات تکایە سەرنجی ئەم خاڵانە بدەن:

۱- بابەتەکان لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆرەوە سەیر دەکرێن و بڕیاری کۆتایی بۆ خوێندنەوەی لە دیدارەکە ئەو لیژنەیە دەیدات, بۆیە مەرج نییە هەر بابەتێک کە بنێرن, بخوێندرێتەوە.

۲- پێویستە لێکۆڵینەوەکان بەو چەشنە ئامادە بکرێن کە لە ماوەی ۲۰- تا ۲۵ خولەک پێشکەش بکرێن.

۳- پانێلێکیش بۆ خوێندنەوەی شیعر و چیرۆک دیاریکراوە, بۆیە چیرۆکنووس و شاعیران دەتوانن بەرهەمەکانیان بنێرن هەتا لەلایەن لیژنەوە بڕیاریان لەسەر بدرێت.
تەوەرەکان بریتین لە:

*خهسارناسیی شیعری نوێی کوردی:

*بهستانداردکردنی داهێنان لهشێعری نوێی کوردیدا؛ تهنگژه یا دهرفهت؟

*دهوری خوێنهر و پێگهی خوێندنهوهلهسهر دهقی نوێ

*شوناسی ئاکاری لهشیعری نوێی کوردیدا

*ئهزموونی مودێڕنیته له شیعری نوێی کوردیدا

* خوێندنەوەی خەسارناسانە بۆ قۆناغی ئەدەبی بەرگری، کاریگەری و کارلیکەکانی، هۆکارەکانی کزبوون و رەوشی ئێستای.

* شرۆڤە و شیکاریی قۆناغەکانی شیعری هاوچەرخ، رەوتی دەسپێک “سوارە و هاوڕێیانی، بەرةی پاش ئەوان، شیعری داکار، پێوەر – جیاواز، شیعری چرکانە، شیعری شێت، نوێترخوازان.

*نیهیلیسم و تهنگژهی واتا لهشیعری نوێی کوردیدا.

*ئانتۆلۆژی لهشیعری نوێی کوردیدا.

*ڕهنگدانهوهو کاریگهریی کۆمهڵگة و فهرههنگ لهشیعری نوێی کوردیدا

*ململانێی بهدهروهستبوون و سهربهخۆیی (خود آیینی) لهشیعری نوێی کوردیدا.

*شیعری نوێی کوردی و جوگرافیای زاراوهکانی.

*پێوهندیی نێوان شیعری نوێی کوردی و هونهری واتاخواز .

* خەسارناسی و لێکدانەوەی کۆمەلایەتی، فەرهەنگی بۆ دۆخی ئیستا و بووژانەوەی فەرهەنگی و زارەوە جۆراوجۆرەکانی لە کرماشان و ئیلام ، گرفت یان دەرفەت؟

*سەرەتاکانی سەرهەڵدان و بەستێنەکانی شیعری هاوچەرخی کوردی لەناو زاراوەکانی “کەلهوڕی، لەکی، فەیلی، گۆران لە پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان”.

* شیعر و ئەدەبی نوێ لەناو زاراوەکانی “هەورامی و کرمانجیی ژووروو” لە هەورامان پارێزگای ورمێ و کوردانی خوراسان قۆناغەکانی گەشە و خەسارەکانی.
*.

تەوەرەکانی لێکۆڵینەوە بۆ چیرۆک
- ژانری چیرۆک ، وەک ژانر و توخمێکی کۆمەڵگەی مۆدێڕن و هاوچەرخ و توانایی ئەدەبی گێرانەوە لە وێناکردنی ئێش و ئازار و خەمە تایبەتییەکانی کۆمەڵگەی ئاڵۆزی کورد.
- کەڵکەڵە و پەرۆشیی شوناس و ناسنامەی تاک و نەتەوەیی لە چیرۆکی کوردی لە رۆژهەڵات
- ئەدەبی گێرانەوە و چۆنیەتیی مامەڵەکردنی لەگەڵ دیاردەی شار و ئەدەبی شاری و خەون و خولیاکانی مرۆڤی هاوچەرخ.
- چیرۆک و رۆمانی کوردی لە رۆژهەلاَت و مامەڵەی لەگەڵ واقیعی کۆمەڵگەی کوردستان.
- خەسارە و گرفتەکانی چیرۆکی کوردی لە رۆژهەلات و دەوردی ژنان و کچان لەم بەستینەدا.
- رەوتی چیرۆکنووسیی مۆدێڕن لة رۆژهەلات، بەستێن و قۆناغەکانی، چۆنیەتیی سەرهەلدانی کۆڕی چیرۆکنووسانی خۆر, کاریگەرییەکانی و رەوشی ئێستای.
- خوێندنەوەیەک بۆ دە فێستیفاڵی چیرۆکنووسی لە شاری بانە.

\"11804.jpg\"