بانگــــەواز بۆ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لەکرماشــــان
16:40 - 17 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: کۆمەڵیک لە چالاکانی یارسانی بە بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک خوازیاری پێکهاتنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە بەر دەرکەی ئوستانداریی شاری کرماشان بوون.
لەو بانگەوازەدا کە سەبارەت بەو رووداوانەی چەند رۆژی رابردوو بڵاو کراوەتەوە، هاتووە؛ داوا لە سەرجەم خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی خەڵکی کرماشان دەکەین کە لەهەمبەر ئەو زوڵم و ناعەداڵەتیانە کە دەسەڵاتی سەرکوتکەری ئیسلامی زیاتر لە سێ دەیەیە لە هەمبەر خەڵکی کوردستاندا بەڕێوەی بردووە، بێ دەنگ نەبن.
نوسخەیەک لەو بانگەوازە بە ئاژانسی کوردپا گەیشتووە کە لێرەدا وەک خۆی بلاو دەکرێتەوە:
سڵاو لە خوێنی پاکی شەهیدانی رێگەی ئازادی
خەڵکی بەشەرەفی کوردستانی ئێران
خەڵکی ماف ویستی یارسان
چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگیی کورد
هەروەک ئاگادارن، بەداخەوە لە چەند رۆژی رابردوودا دوو هاووڵاتیی خۆشەویست و دڵسۆزی کوردی پەیڕەوی ئایینی یارسان، بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین و هەروەها لە قاودانی زەبروزەنگی رێژیمی ئیسلامی لە هەمبەر کەمینە نەتەوەیی و ئایینیەکان لە بەرامبەر فەرمانداریی شاری هەمەدان ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەرداو بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە یەکێک لەو ئازیزانە بەناوی نیکمەرد تاهیری\" باوکی ٢ منداڵ گیانی لەدەست دا.
ئێمە وەک چالاکانی کۆمەڵەی یارسانییەکان داوا لە خەڵکی بوێری و چاونەترسی کوردستان و بەتایبەتی ئوستانی کرماشان دەکەین، کە لەهەمبەر ئەو زوڵم و ناعەداڵەتیانەی کە دەسەڵاتی سەرکوتکەری ئیسلامی زیاتر لە سێ دەیەی رابردوودا لە هەمبەر خەڵکی کوردستاندا بەڕێوەی بردووە، بێ دەنگ نەبن و بۆ دەستەبەر کردنی مافی رەوا و ئینسانیی خۆمان و هەروەها پشتیوانی لەو دوو ئازیزە کە گیانی خۆیان لە پێناو ئارمانجی رەوای خۆیاندا کردە قوربانی، بە یەکدەنگییەوە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە بەدەم ئوستانداریی کرماشان رێکبخەین.
شوێنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی: کرماشان، بەردەم ئوستانداریی کرماشان
رۆژی کۆبوونەوە: یەکشەممە ١٩/٣/١٣٩٢ی هەتاوی
کاتی کۆبوونەوە کاتژمێر ١٠ی سەرلە بەیانی
لەگەڵ ریز و ئەمەگناسی بۆ گەلی کورد لە کوردستانی ئێران