بانگهێشتی چالاکێکی سێنفیی مامۆستایانی مەریوان بۆ دادگای سنە

13:01 - 1 رێبەندان 2719

ئاژانسی کوردپا: ئەندامێکی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان_مەریوان بانگهێشتی لقی ١٠٤ی دادگای جەزایی سنە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "ئەسکەندر لوتفی"، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان_مەریوان و لە ئەندامانی شۆرای هاوئاهەنگیی ڕێخکراوە سێنفییەکانی مامۆستایانی ئێران، بۆ شەشەمین کەرەت لە ماوەی ٤ مانگدا بانگهێشتی دادگا کراوە.

بەپێی ئەو ئاگادارییەی کە ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی بەفرانبار، ڕەوانەی نووسینگەی ساڵح نیکەبەخت، پارێزەری ئەو چالاکە سێنفییەی مەریوان کراوە، دەبێت ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕێبەندان، ئەسکەندەر لوتفی، لە لقی ١٠٤ دادگای جەزایی سنە، دەبێت ئامادە بێت.

ئەو چالاکە سێنفییەی مامۆستایانی مەریوان، پێشتر لە چەند جارێک لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا، بە تۆمەتی "تێکدانی بێروڕای گشتیی و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان" بانگهێشتی دادگای ئینقلابتی شاری سنە و دادگایی کرابوو.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٣ی خەزەڵوەر ساڵی ٩٧، هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سپای پاسداران هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەو چالاکە سێنفییە و دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کرد و هێندیک کەرەستەی شەخسی ناوبراویان وەک  موبایل و کتێب داگرت و ناوبراویان پاش دەسبەسەر کرد بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای کوردستان لە سنە گوازرایەوە.