بانگهێشتی چالاکێکی سێنفیی مامۆستایان بۆ ئیتلاعاتی کرماشان

20:18 - 25 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی سێنفیی مامۆستایانی کرماشان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، \"عەلی سادقی\"، چالاکی سێنفیی مامۆستایانی کرماشان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە.

ئەم چالاکە بە هۆی بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بانەمەڕدا، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە بانگهێشت کراوە.

\"عەلی سادقی\"، بۆ چەندەمین جارە کە بە هۆی چالاکییەکانی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بانگهێشت کراوە.

\"\"لە لایەکی تریشەوە، مامۆستایانی سەقزی لە ناڕەزایەتی دەربڕینێکدا، خوازیاری ئازادیی \"یاسر ئەمینی‌ئازەر\"، مامۆستای زیندانیی خەڵکی مەهاباد بوون.

مامۆستایانی سەقزی لەم ناڕەزایەتییەدا، پلاکاردیان لە دەستدا بوو و پشتیوانیی خۆیان لە \"یاسر ئەمینی‌ئازەر\" ڕاگەیاند.