بانگهێشتی هەشت چالاکی مەدەنیی سەقز بۆ ناوەندە ئیتلاعاتییەکان
21:45 - 27 رەشەمه 2717
ئاژانسی کوردپا: ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیران لە بەربەری بەڕێوەچوونی جێژنی نەورۆزدا لە کوردستان، ٨ چالاکی مەدەنی ئەو شارەیان بانگهێشت کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران ٨ چالاکی مەدەنی ئەو شارەیان بە ناوەکانی \"سولەیمان عەبدی\"، چالاکی مەدەنی و مامۆستای قوتابخانەکانی سەقز، \"موزەفەر ئیبراهیم پوور\"، بەرپرسی ئەنجوومەنی ژینگەی سەقز، \"حەسەن مەحموودی\"، مامۆستای ئایینی، \"عەلی حوسێنی\"، ڕووماننووس و مامۆستای زمانی ئینگلیزی، \"محەممەد عابدی\"، مامۆستای قوتابخانەکانی سەقز و مامۆستای موسیقی، \"عەتا ڕەحمان زادە\"، \"لۆقمان قورەیشی\" و \"هەژیر شەریفی\"یان بانگهێشت کردووە.
بانگهێشتی ئەو ٨ چالاکە کوردە لە بەرەبەری بەڕێوەچوونی جێژنی نەورۆزدا بووە و ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران بە بانگهێشتی ئەو ٨ چالاکە مەدەنیە لە هەوڵ دان پێش بە بەڕێوەچوونی جێژنی نەورۆز بگرن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری سەقز لەو بارەیەوە بڵاوی کردووەتەوە، ئێستا شاری سەقز ئەمنییەتی کراوە و هێزە نیزامی و ئەمنییەتییەکانی لە هەوڵ دان پێش بە شادی و خۆشی خەڵکی ئەو شارە بگرن.
چالاکانی مەدەنیی و سیاسی کوردستان بە وەڕێخستنی کەمپەینێک لەژێر ناوی\"نەورۆزی خاکیپۆشەکان\" داوایان لە خەڵکی کوردستان کردووە بە لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی بە ڕەنگی خاکی، لەگەڵ جامانە و گوڵوەنی لە ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز دا بەشداری بکەن.
ئەو بانگەواز و کردەوەیەی چالاکانی سیاسی و مەدەنیی کوردستان تووڕەیی ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێرانی لێکەوتووەتەوە.