بانگهێشتی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ لێپرسی دادسەرای گشتیی و ئینقلابی شاری سنە

13:15 - 10 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری سنە، بانگهێشتی لقی چواری لێپرسی دادسەرای گشتیی و ئینقلابی ئەو شارە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕەشەممە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"محەممەد سادق ئەحمەدی‌نیا\" خەڵکی شاری سنە، بانگهێشتی لقی چواری لێپرسی دادسەرای گشتیی و ئینقلابی ئەو شارە کرا.

لێپرسی دادسەرای گشتیی و ئینقلابی شاری سنە، هۆکاری بانگهێشت کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە تۆمەتی \"بێڕێزی بە ڕێبەری حکوومەتی ئێران لە ڕێگای وتار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بێرێزی بە ئیمام حوسێن\" ڕاگەیاندووە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، پاش ١٠ ڕۆژ لە ئەو بانگهێشتنامەیە، مۆڵەتی هەیە کە لە لقی چواری لێپرسی دادسەرای گشتیی و ئینقلابی شاری سنە، ئامادە بێت.

\"\"