بانگهێشتی هاووڵاتییەکی مەریوانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات/فشاری ئیتلاعاتی مەریوان بۆ سەر هاووڵاتییان

21:02 - 19 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: ئەندامانی چەند بنەماڵەیەکی کوردی خەڵکی مەریوان، لەلایەن مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە رێگەی تەلەفۆنەوە هەڕەشەیان لێکرا و ئەمڕۆ پێنج‌شەممەش هاووڵاتییەک بانگهێشتی ئیتلاعات کراوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ پێنج‌شەممە رێکەوتی هاووڵاتییەکی مەریوانی بەناوی عەلی فەتحی، کە یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی چالاکێکی سیاسیی کوردی نیشتەجێی دەرەوەی وڵاتە، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کراوە.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری مەریوان راگەیاند؛ لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا مەئمووانی وەزارەتی ئیتلاعات لە رێگەی تەلەفۆنەوە هەڕەشەیان بە ئەندامانی بنەماڵەی ئەو چالاکە سیاسییەوە گرتووەو هەڕەشەیان لێکردوون.

دەگوتڕیت، کە یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی فەتحی ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەو بەو هۆیەوە بەرەوڕووی فشاری مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعات بوونەتەوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعات چوونەتە ماڵی هاووڵاتییەک بەناوی محەمەد فەتحی و وێرای سووکایەتی کردن بە ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە، هەڕەشەشیان لێکردوون کە دەبێ \"هاوکاری\"ی وەزارەتی ئیتلاعات بکەن.