بانگهێشتی دلێر ئەسکەندەری بۆ لقی ٢ی لێپرسی دادسەرای گشتیی سنە

11:10 - 11 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی گەلاوێژ، دلێر ئەسکەندەری، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە، بانگهێشتی لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەو شارە، کرا.

ئەو چالاکە مەدەنییە بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوە کە لە سامانەی سەنای هێزی دادوەرییەوە پێی گەیشتووە، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە بەرژەوەندیی گرووپ و ڕێکخراوەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" بانگهێشتی لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنە، کراوە.

دلێر ئەسکەندەری پاش ئامادەبوون لە لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرا و تۆمارکردنی قسەکانی، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی هەتا کاتی دادگاییەکەی، ئازاد کراوە.