بانگهێشتکردنی یەکێک لە چالاکانی سێنفیی مامۆستایان بۆ دادسەرای گشتی و ئینقلابی مەریوان

18:11 - 22 خاکەلێوه 2722

سەلاح ئازادی یەکێک لە چالاکانی سێنفیی مامۆستایانی شاری مەریوان بۆ دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەو شارە بانگهێشت کرا.

دادسەرای گشتی و ئینقلابی مەریوان ئەو چالاکە سێنفییەی بە "پڕوپاگەندە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی، تێکدانی بیروڕای گشتی و لایەنگەری لە حیزبە کوردییەکان لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی فیلم و وێنە"، تۆمەتبار کردووە.

سەلاح ئازادی بەپێی ئەو بانگهێشتنامەیە کە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی خاکەلێوە بەدەستی گەیشتووە دەبێ ٥ ڕۆژ دوای ئەو ڕێکەوتە لە دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری مەریوان ئامادە بێت.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی خاکەلێوە، سەلاح ئازادی بانگهێشتی پۆلیسی فەتای مەریوان کرابوو و پاش لێپرسینەوە، دەستیان بەسەر مۆبایلەکەیدا گرتبوو، هەروەها دۆسیەکەی ڕەوانەی لقی ١ی لێپرسی دادگای ئینقلابی مەریوان کرابوو.