بانگهێشتکردن و لێپرسینەوەی دوو هاووڵاتیی کورد لە سنە و مەریوان

17:40 - 23 بەفرانبار 2720

ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەمیر ڕەزایی" تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی شاری سنە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.

ئەو هاووڵاتییە پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە و وەرگرتنی بەڵێننامە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، ئازاد کرابوو.

هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بەفرانبار، ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، چالاکێکی ژینگەیی بە ناوی "کارۆ عەلیداد"ی بانگهێشت کردووە.

ئەو چالاکە ژینگەییە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لێپرسینەوەی لێ کراوە.

"کارۆ عەلیداد" پاش وەرگرتنی بەڵێننامە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ئازاد کراوە.

وێنە: ئەمیر ڕەزایی و کارۆ عەلیداد