بانگهێشت کردنی دوو چالاکی کرێکاری بۆ ئیتلاعاتی هێزە ئینتزامییەکان

19:59 - 24 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: ئیتلاعاتی هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری سنە دوو چالاکی کرێکاری خەڵکی ئەو شارەیان بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کردن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی خەزەڵوەر، دوو چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی \"موزەفەر سالح‌نیا، ئەندامی یەکیەتی ئازادی کرێکارانی ئێران و خالید حوسێنی، ئەندامی کومیتەی هاوئاهەنگی”، لە لایەن ئیتلاعاتی هێزە ئینتزامییەکانەوە بانگهێشت کراون.

ئیتلاعاتی هێزە ئینتزامییەکان ئەو چالاکە کرێکارییەیان لە ڕێگای تەلەفوونەوە بانگهێشت کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئینتزامییەکان، ئەو دوو چالاکە کرێکارییەیان بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوەگەلێک کە لە ڕوانگەی ئیتلاعاتی هێزە ئینتزامییەکان و دەزگای قەزایی بە نایاسای بە ئەژمار دێن.

لەو پەیوەنییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، غالب حوسێنی، چالاکی کرێکاری و لە ئەندامانی کومیتەی هاوئاهەنگی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی هێزە ئینتزامییەکان لە شاری سنە کرا.