بانگهێشت و گیرانی چەندین هونەرمەندی عەرەبی ئەحواز

14:43 - 28 سەرماوەز 2716
ئاژانسی کوردپا: دوو هونەرمەندی عەرەبزمان بە هۆی ڕەخنەگرتن لە کەشی ئەمنیەتیی دەوڵەتی ڕۆحانی دەستبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هێزی ئەمنیەتیی ئابادان لە نێوەڕاستی حەوتووی ڕابردوودا دوو هونەرمەندی ئەو شارەی دەستبەسەر کرد، کە تاکوو ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

\"سەید
سەید حەسەن مووسەوی
هونەرمەندان؛ سەید حەسەن مووسەوی و ڕەئووف دولفی لەو ماوەیەدا بە هۆنراوە و چالاکی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی وەک ئینستاگرام ڕەخنەیان لە بارودۆخی ئەمنیەتیی دەوڵەتی ڕۆحانی گرتبوو.

ماڵپەڕی ڕادیۆ زەمانە لەم بارەیەوە باس لە بانگهێشتکرانی ژمارەیەک هونەرمەندی ئابادان دەکات.

هەروەها لە تۆمەتی وەپاڵدراو، شوێنی ڕاگیران و تەنانەت ئەو ناوەندەی کە شاعیرانی عەرەبی ئەحوازی دەستبەسەر کردووە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

\"ڕەئووف
ڕەئووف دولفی
لە ٢٢ی مانگی سەرماوەزدا، دوو ژنی چالاک لە بواری وێنەگریدا بەهۆی بەشداری لە ڕێپێوانی ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە گواستنەوەی ئاوی ڕووباری کاروون بۆ ناوچەکانی دەرەوەی ئەحواز، دەستبەسەر کرابوون.

لە ٢ ساڵی ڕابردوودا چەندین کەسایەتی هونەری، مەدەنی و ڕۆژنامەوانی سەر بە نەتەوەکانی نیشتەجێی ئێران بەهۆی ڕەخنەگرتن لە بارودۆخی ئەمنیەتیی وڵات، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی، بانگهێشت کراون و زۆریان خراونەتە زیندانەوە.