بان‌کی‌مۆن: لە ساڵێ داهاتوودا ژومارەی ئاوارەکانی سووریە لە ٧٠٠ هەزار کەس تێپدەپەڕێ

15:55 - 11 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە کە ژومارەی ئاوارەکانی وڵاتی سووریە لە ماوەی ساڵی داهاتوودا لە ٧٠٠ هەزار کەس تێدەپەڕێ.

بانکی مۆن سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوووەکان لەبارەی ئاڵۆزییەکانی سووریەوە رایگەیاندووە کە هەتا ئێستا ژومارەی ئاوارەکانی سووریە گەیشتۆتە ٤٦٠ هەزار کەس و زیاتر لە ٢٠ هەزار کەسیش روویان لە وڵاتانی ئوروپایی کردووە.

سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان راشیگەیاند: لە ئەگەری نەڕووخانی حکوومەتی بەشار ئەسەد لەوانەیە ژومارەی ئاوارەکان لە ماوەی ١ ساڵی داهاتوودا بگاتە ٧٠٠ هەزار کەس و هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش داوە کە بەمزوانە سەردانیی ئاوارەکان لە وڵاتی ئۆردۆن و تورکیە دەکات.

\"9972.jpg\"
بان‌کی‌مۆن ئاشکراشی کرد کەلە سەرەتای ناڕەزایەتییەکانی وڵاتی سووریەوە هەتا ئێستا زیاتر لە ٤٠ هەزار کەس لە خەڵکی ئەو وڵاتە کوژراون.

پێشتریش \"محەممەد عەبدوڵڵا\" بەڕێوەبەری فەرمانگەی کۆچبەرانی دهۆک راگەیاندبوو: له ‌حه‌فته‌ی‌رابردوودا ژوماره‌ی‌ئاواره‌کانی خەڵکی سووریە به ‌شێوه‌یه‌كی‌چاوه‌ڕوان نه‌كراو رووی‌له ‌زیادبوون كردووه‌، به‌ جۆرێك له‌ هه‌ر رۆژێكدا هه‌زار ئاواره‌ی خەڵکی ئەو وڵاتە دەگەنە کەمپی \"دومیز\" لە شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان.

محەممەد عەبدووڵڵا ئاماژەی بەوەش دابوو كه‌ژوماره‌ی‌سه‌رجه‌م ئاواره‌‌كانی وڵاتی سووریە له ‌هه‌رێمی‌كوردستان گه‌یشتۆته‌٣٣ هه‌زار كه‌س ‌و بە بەردەوامی ئەو رێژەیە روو لە زیادبوون دەکات.