باشترینەکانی فێستڤاڵی شانۆی کوردی هەڵبژێردران

21:09 - 3 رەزبەر 2716
ئاژانسی کوردپا: دوو بەرهەمی \"چریکەی چیای هاڵۆز\" و دوایین شەڕەکانی فەرماندە پیف\" لە سێزدەهەمین فێستڤاڵی شانۆی کوردی لە شاری سەقز بە گرینگترین ڕووداوی شانۆی ئێران وەسف کران.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، باشترینەکانی سێزدەهەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردی لە شاری سەقز لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا ڕێزیان لێ گیرا.

لەو فێستیڤاڵەدا ١٣ بەرهەم لە پارێزگای ئیلام، سەقز، کرماشان، شیروان، سنە، بانە، بۆکان. مەریوان، تاران، هەوڵیر و دیاربەکر لە کێبڕکێی دوو بەرهەم لە بەشی لاوەکیدا بەشداربوون.

لێژنەی داوەران، کەسانی هەڵبژێردراو لە بەشە جۆراوجۆرەکانی ئەو فێستیڤاڵەی بەم شێوەیه ڕاگەیاند:

تەندیسی، دیپلۆمی ئیفتخاری و خەڵاتی یەکەمین دەرهێنەر بە بەختیار پەنجەیی پێشکەش کرا.

تەندیسی، دیپلۆم ئیفتخاری و خەڵاتی یەکەمین ئەکتەری ژن و پیاو بە شەونم یووسفی لە شانۆی \"خەج و سیامەند\" و ئەحمەد نەغەدە لە \"چریکەی چیای هاڵۆز\"پێشکەش کرا.

لە بەشەکانی دیزایینی ڕۆشنایی، پۆستێر، گریم، موسیقی و جلوبەرگ، درا بە بەهمەن کەرەمی، بەهمەن ڕەزایی، ژاڵە فولادی، ئارش وەیسی و ئایدا وارەستگان خەڵاتیان وەرگرت.

لێژنەی داوەران بە پێویستان نەزانی خەڵات بە بەشەکانی دیزاینی دیکۆر و دەق بدرێت.

دیپلۆمی ئیفتخاری و خەڵاتی تایبەتی ٣٠٠ هەزار تمەنی لە لایەن هەئیەتی داوەران بە بۆنەی وەرگێڕانی شانۆ نامەی\"سڕناد\" پێشکەش بە سابیر نیکبەخت کرا.

ناسرکامگار، ڕەفیق نووسرەتی و حەسەن پارسایی ئەندامانی سێ کەسی سێزدەهەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردی شاری سەقز، شانۆکانی \"چریکەی چیای هاڵۆز\" و دوایین شەڕەکانی فەرماندە پیف\"یان وەکوو دوو بەرهەمی گرینگ هەڵبژارد بۆ دەبیرخانەی سێ و پێنجەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی فەجر.

پێشانگای ڕەسم و وێنە لە بەشە جۆراوجۆرەکانی فێستیڤاڵ لە ماوەی ڕۆژانی ٢٩ی خەرمانان هەتا ٢ی ڕەزبەر بوون.

هەروەها لەو ڕێوڕەسمەدا لە ئەکتەرەکان کەم تەمەنەکان، داوەران، هەواڵنێران، پەیوەندییە گشتییەکانی فێستیڤاڵ بەڕێوەبەران، شۆرای شار و شارەداری بە دانی خەڵات ڕیزیان لێ گیرا.
\"37988.jpg\"

\"37986.jpg\"

\"37987.jpg\"