باشترین سەرکەوتوانی کونکوری ئەمساڵ، رەت کرانەوە

20:34 - 26 خەرمانان 2714
ئاژانسی کوردپا: دوو لاوی کوردی خەڵکی شنۆ، سەرەڕای ئەویکە لە تاقیکردنەوە سەرتاسەرییەکاندا پلەی دوو رەقەمی‌ و سێ رەقەمی‌یان لە رشتەی زانستە مرۆییەکاندا بەدەست هێنابوو، لەو رشتەیەدا بۆ ساڵێ نوێی خوێندن وەرنەگیراون.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە کاتێکدا کە ترووسکە حەسەنوی پلەی ٥٧ی ناوچەی سێ لە تاقیکردنەوە سەرتاسەرییەکاندا بەدەست هێنابوو، بەرپرسانی زانکۆی (تەربیەت موعەلیم) خۆیان لە وەرگرتنی ناوبراو لەو زانکۆیەدا بوارد.

\"22136.jpg\"
ترووسکە بە نێونجی نمرەی ١٩/٩٨ خوێندنی تەواو کردووە
ئەو کچە خوێندکارە، بەهۆی ئەوەیکە ٣ سانتی میتر باڵای کورت بووە، لەلایەن رێکخراوی تاقیکردنەوەکانەوە تەئید نەکراوە.

یەکێک لە ماڵپەڕە ناوچەییەکان بڵاوی کردۆتەوە، لەگەڵ ئەوەیکە ترووسکە لەو رشتەیەی خوێندندا وەرنەگیراوە، لە نێوان زانکۆی ئاست بەرزەکاندا تەنیا لە زانکۆی تەوریز وەرگیراوە.

ماڵپەڕی شنۆباس نووسیویەتی هاوکات \"عەبدوسەلام حەسەنوی، ئامۆزای تروسکە، سەرەڕای ئەوەیکە پلەی ٢٠١ی لە رشتەی زانستە مرۆییەکاندا هێناوەتەوە، لە زانکۆی سنە وەرگیراوە.

\"22137.jpg\"
عەبدوسەلام حەسەنوی، بە نێونجی ١٩/٧ قۆناغی دواناوەندیی تەواو کردووە
ژمارەیەک لە دۆستان و نزیکانی ئەو خوێندکارە، \"بە هەڵە پڕکردنەوەی فۆرمی دیاریکردنی رشتەی خویندن\" بە هۆکاری هاتنە ئارای ئەو کێشەیە لە قەڵەم ئەدەن، بەلام عەبدوسەلام گوتوویەتی کە سکاڵا لەسەر رێکخراوی تاقیکردنەوەکان تۆمار دەکات.

باشترن پلەکانی تاقیکردنەوەکانی ئەمی شاری شنۆ، خەڵکی گوندی \"دێ گورجی\"ی سەربە ناوچەی نەڵۆسی ئەو شارە بوون و بە گوتەی خۆیان؛ \"لە رۆژدا ١٣ هەتا ١٤ کاتژمێریان بۆ خوێندن و دەورکردنەوە تەرخان کردووە\".

ترووسکە حەسەنوی بە نێونجی ١٨/٧٥ لە رشتەی زانستە مرۆییەکاندا دیپلۆمی گرتووە و بە نێونجی نمرەی ١٩/٩٨ لە زانکۆی فاتیمەی شاری شنۆ خوێندنی تەواو کردووە.

هەروەها عەبدوسەلام حەسەنویش بە هەمان شێوەی بە نیونجی نمرەی ١٩/٠٧ دیپلۆمی گرتووە.
\"22138.jpg\"