بازاڕی حەفتانە لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا داخرا
12:56 - 13 سەرماوەز 2711
كوردپا: بازاڕی حەفتانە لە شارەكانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا بەهۆی سەرهەڵدانی نەخۆشییەك قەدەغە كراوە و پێش بە كردنەوەی گیراوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە ورمێ، بە بڕیاری دەزگا حكوومەتییەكان لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا كە گوایە نەخۆشیەك بڵاو بۆتەوە، بازاڕی حەفتانە راگیراوە، بڵام هەتا ئێستا بە فەرمیش رانەگەیەنراوە كە جۆری نەخۆشیەكە چیە.
بازاڕی حەفتانە كە پێشینە و مێژوویەكی زۆری لە ئازەربایجانی رۆژئاوا هەیە و هەر حەفتە لە یەكێك لە شارەكانی ئەو پارێزگایە بازاڕێكی بەربڵاوی حەفتانە بۆ كڕین و فرۆشتنی كەلوپەل و پێداویستی جۆراوجۆری خەڵك دەكرایەوە، داهاتێكی زۆری بۆ خەڵك هەبووە و سەچاوەی بژیوی ژیانی خەڵكی ناوچەكە هەبووە.
وێنە : مێهر